تەرمی جەمال تانهان بەخاکسپێردرا
ئەمڕۆ تەرمی جەمال تانهان بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ تەرمی جەمال تانهان بەخاکسپێردرا.
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان (٦٨ ساڵ) کە لە زیندانی تیپی F ی بۆلو ڕاگیرابوو و ماوەی ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئیفلیجبوونی لە ٢٣ی تشرینی یەکەم ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی عیزەت بایسال کرا، هەروەها لە ٢٧ی تشرینی یەکەم گواسترایەوە بۆ بەشی نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەی شاری ئەسکیشەهیر. تانهان لە ٦ی ئەم مانگە ئازاد کرا، و دوێنێ دوای ٤٣ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ تەرمی تەنهان لە گۆڕستانی کیریکلاری بوجا لە ئەزمیر بەخاک سپێردرا. دایکانی ئاشتی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی و سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکە کرد. بەگوێرەی وەسیەتی تانهان لە تەنیشت گۆڕی موراد تانهانی کوڕی بەخاک سپێردرا کە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن گروپێکی نەژادپەرست لە ئەزمیر کوژرا. لە مەراسیمەکەدا دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرز کرایەوە.
بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ـی ئەزمیر، مەحسوم کۆچ، ئاماژەی بەوە کرد زیندانییە نەخۆشەکان بۆ مردن جێدەهێڵرێن و گوتی: "ئەم سیاسەتانە لەسەر گەلی کورد قبووڵ ناکەین".
کچەکەی جەمال تانهان، عایشە تانهان، دووپاتی کردەوە، باوکی بە ئەنقەست ڕووبەڕووی مردن کراوەتەوە. دەوڵەت بە ئەنقەست ئەم کارەی کرد، گوتی : "نابێت بەم جۆرە مافی مرۆڤ زەوت بکرێت. ئێمە لە شوێنێکداین قسەکردن نەماوە، با ئەم زوڵمە کۆتایی بێت".