تەڤدەم: دەبێت ئێزدییان لە مەترسیی لە ناوبردن بپارێزرێن
تەڤدەم جەژنی چوارشەممە سوری پیرۆز كرد و وتی: "دەبێت ئێدی ئێزدییەکان لە مەترسی لە ناوچوون بپارێزرێن".
تەڤدەم جەژنی چوارشەممە سوری پیرۆز كرد و وتی: "دەبێت ئێدی ئێزدییەکان لە مەترسی لە ناوچوون بپارێزرێن".
بەبۆنەی هاتنی جەژنی چوارشەممە سوووەوە، تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیك "تەڤدەم"، ڕاگەیاندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی تەڤدەمدا هاتووە؛ چوارشەممە سور لە ئێزدیان، رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و گەلی هەرێمەكە، شەڕڤانانی بەرەكانی شەڕ، گەریلا، یەكینەكانی ژنانی ئازاد "یەژئا ـ ستار"، یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە، یەبەشە و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز كرد و رایگەیاند؛ رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بە رێگەی فەلسەفەی هاوچەرخی خۆی، رۆحی كەلتور و مێژوویی دینی ئێزیدایەتیی كۆنی ژیاندەوە.
تەڤدەم دەستنیشانیكرد، لەگەڵ ئەوەی گەلی هەرێمەكە چوارشەممە سور پیرۆز دەكەن، كۆمەڵگەی ئێزیدی بەرخۆدانڤان لەشەنگاڵ بەپیلانگێڕییەك رووبەروو بوونە و وتی: "دەوڵەتی توركی داگیركەر بەهاوكاریی پەدەكە و حكومەتی عێراق بێ وچان لەدژی كۆمەڵگەی ئێزدی رێكدەكەون، بەرێگەی درۆستكردنی دیوار دەیانەوێت ئێزدییەكان گەمارو بدەن و ئەوان لەناو ببەن. دەسكەوتەكانیان لەناو ببەن و لە بەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دایانببڕن.
تەڤدەم لەكۆتایی لێدوانەكەیدا دەڵێت: "ئێمە ئەم بۆنە لە هەموو گەلانی هەرێمەكە، پێكهاتەكان و ئێزدییان بەگشتی پیرۆز دەكەین.
بانگەوازی لەهێز و لایەنە سیاسی و كوردستانیەكان و رێكخستنەكانی مافی مرۆڤ دەكەین، كە ئیرادە و دەسكەوتی ئێزیدیەكان لە شەنگاڵ بپارێزن و رێگە لە فەرمانێكی تر بگرن. هێرش دوێنێی هێزەكانی عێراق لە دژی ئاسایشی ئێزدخان، ئێزدیەكان رووبەرووی مەترسی لەناو بردن دەكاتەوە".
ژ.ت