تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداری چالاکی کەسوکاری بێ سەروشوێنان بوو

تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەشداری چالاکی کەسوکاری بێسەروشوێنان دا گوتی: "دووپاتێکەینەوە پێویستە چارەنووسی هەموو کەسانی بێسەروشوێنان دیاری بکرێت."

لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە پارکی کۆشویلوی ئامەد کۆبوونەوە و هەفتەی ٨٥١ـەمینی چالاکییەکەیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداربوو.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا قەرزاری تێکۆشانی بێسەروشوێنکراونن و گوتی: "لەم وڵاتە ئەوکەسانەی ئاشتی، چارەسەرکردنی پرسەکانی کوردیان دەوێت قوربانی گەورەیان داوە. ئەوکەسانە لە دوای خۆیانەوە چیرۆکانیان بە جێهێشت. بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هیوای بۆ ئاشتی گەشکرد. بەڵێن دەدەین بەرخۆدانییان فراوان بکەین. ئەمڕۆ باسی ئاشتی دەکەین، بەڵام دەبێت تاوانباران بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئاشتی بەدی بێت. جارێکی دیکە دەڵێین دەبێت هەموو بێسەروشوێنکراون بدۆزرێنەوە و ئەو دۆزانەی چارەسەر نەکراون، چارەسەر بکرێن. دەبێت داوای لێبوردنێکی فەرمی لە بنەماڵە، کۆمەڵگە و هەموو ئەوکەسانە بکرێت کە قوربانیان داوە. گرنگە ئەمە لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتدا تۆمار بکرێت. تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت هەندێک لەم ئەم ئازارە کەم بکرێتەوە. تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت پەڕەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی بکرێتەوە."

پاشان بۆ حەسەن ئۆجاک و هەموو بێسەروشوێنکراون چالاکی دانیشتن ئەنجام درا و چالاکی ئەم هەفتەیە بەمجۆرە کۆتایی هات.