تەژەکە-فە و جەدەکە-فە: هەمووان بانگهێشت دەکەین بۆ ڕێپێوانەکەی ٢٢ ی کانوونی دووەم

تەژەکە-فە و جەدەکە-فە بە ڕاگەیاندراوێک گوتی: "بانگەوازی هەمووان دەکەین بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژمەودای ڕۆژی دووشەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم لە پاریس".

لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەی تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) و جڤاکی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە-فە) تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەیانەوێت لەڕێگەی سیاسەتی فشارەوە، سیاسەتی جڤاکی و ئابووری و کاولکاری چاندی و شەڕ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بسەپێنن".

"لەچوارچێوەی هەڵمەتی پێش ڕێپێوانە ناوەندییەکەی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان"، بۆ شەرمەزارکردن و شکاندنی گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ شاری باکوری فەرەنسا ڕێپێوانێکی ٢٥ ڕۆژە ئەنجام دەدەین. بانگەواز لە هەموو گەل و دۆستەکانمان دەکەین بەشداری ئەم ڕێپێوانەکە بکەن و پشتگیری لێ بکەن. ڕێپێوانەکەمان لە ٢٢ ی کانوونی دووەم ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ڕوی لا فایاتەی پاریس دەست پێ دەکات".