تەژەکە-فە و جەدەکە-فە: ڕێپێوانەکەی کۆڵن مێژووییە، بێگومان بەشدار دەبین

تەژەکە-فە و جەدەکە-فە بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن و دەڵێن: "ئەم ڕێپێوانە خاوەنی واتایەکی مێژووییە. پێویستە هەموومان جێی خۆمان لەنێو کاروانی ئازادی بگرین".

تەژەکە-فە و جەدەکە-فە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سڵاوی کرد لە مانگرتن لە خواردنی زینانیان و چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری و ڕێپێوانی مەزنی ئازادی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "هەڵمەتی ئازادی دۆستان و هاوڕێیانمان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەرێتیمان، لە تەواوی گۆڕەپانی ئەوروپا بەشێوەیەکی سەرانسەریی بڵاوبۆتەوە. ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژەی ٢٥ چالاکوان لە ٢٥ شاری باکوری فەرەنسا، کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبوو. ڕێپێوانەکەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە ١٧ ی شوبات، هەڵگری مانایەکی مێژووییە".

هەروەها بانگەوازکرا: "لە ١٧ ی شوبات پێویستە هەمووان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و لایەنگرانی بڕژێنە گۆڕەپان. سەدان هەزار کەس دەنگ هەڵدەبڕین و هەڵمەتەکەمان دەگەیەنینە بەرزترین ئاست. لە هەموو ئەو شوێنانەی ڕێکخراوەکانمان لێیە، لەئێوارەوە بە پاسەکان بکەونەڕێ بەرەو کۆڵن. هەروەها هەزاران وڵاتپارێزی کوردستانی بە ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانیان بەرەو کۆڵن دەکەونەڕێ. پێویستە هەموومان لەناو کاروانی ئازادیدا جێگەی خۆمان بگرین".