ڤیان سۆران لە ئەسینا یادکرایەوە

یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار، ڤیان سۆران کە ١٨ ساڵ پێش ئێستە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی سوتاند، لە ئەسینا یادکرایەوە.

یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار، ڤیان سۆران کە ١ ی شوباتی ٢٠٠٦ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی سوتاند، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان یادکرایەوە. یادەکە لە ناوەندی چاندی کوردی دیموکراتیکی ئەسینا ئەنجامدرا. ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و چەندین کەسی تر بەشداربوون، لە گۆڕەپانی یادەکە وێنەی شەهید ڤیان سۆران و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

لە یادەکەدا سیاسەتمەدار ئەرکان ئەرەنجی، گوتی: "ئەگەر شەهیدان لە هەموو ساتێکی ژیاندا یاد و زیندوو بکرێنەوە، ئەم تێکۆشانە سەردەکەوێت. بەڵام ئەو ڕۆژەی شەهیدان لەیاد دەکرێن، تێکۆشان کۆتایی دێت".

لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید ڤیان سۆران پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.