ڤیان سۆران یادکرایەوە: بووە سیمبولی ئیرادە و بەرخۆدان

یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار شەهید ڤیان سۆران لە جزیر یادکرایەوە.

بۆ یادکردنەوەی گەریلای یەژاستار شەهید ڤیان سۆران (لەیلا والی حوسەین) کە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢ ی شوباتی ٢٠٠٦ خۆی سوتاند، چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن کۆنگرەی ستار لە دێرک و تربەسپی و تەل تەمر لە کانتۆنی جەزیرە ئەنجامدرا.

دێرک

لە ناوەندی کۆنگرەی ستار لە شاری دێرک یادەکە بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "هەڤاڵ ڤیان ژنێکی کوردی سەر بە عەشیرەتێکی مەزنی باشوری کوردستانە. ڤیان بەرامبەر جڤاکی فیوداڵ کە ژنان بچوک دەبینێت لەنێو تەڤگەری ئازادی کوردستان گەشتی ئازادی دەستپێکرد".

هەروەها ڕاگەیاندرا، دژ بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی سوتاند و "بوو بە مەشخەڵێک بۆ ڕووناککردنەوەی وڵات". 

تربەسپی

لە تربەسپی ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، ئەندامی کۆنگرەی ستار بەڵقیس حەسەن ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "شەهید ڤیان نوێنەرایەتی هۆشیاری و ئیرادەی بەهێز و بەرخۆدانی کردووە. دژی سیاسەتی چەوساندنەوە و ئەسیمیلاسیۆن دژی گەلی کورد جەستەی خۆی کردە ئەڵقەی ئاگر و بووە سیمبولی بەرخۆدان".

بەڵێندرا بۆ درێژەدان بە هێڵی شەهیدانی ئازادی تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

تەل تەمر

کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەیەکی لە بینای مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ڕێکخست.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر مەزنکردنی تێکۆشان بەرامبەر دوژمن و گوترا: "پێویستە کەسێتی شەهید ڤیان وەک نموونە سەیربکرێت، پێویستە لەسەر ڕێگەی ئەوان بین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین".

پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید ڤیان سۆران پیشاندرا و کۆبوونەوەکە بە درووشمی سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.