ڕوداوێکی هاتووچۆ لە مێرسین ٣٩ قوربانی لێکەتەوە

لە ناوچەیی ئایدنجکی مێرسین پاسێک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی تریش برینداربوو.

پاسێکی گەشتیاری کە لە مارماریسەوە بەرەو مێردین دەچوو، لە کاتژمێر ١:١٥دا لە سەر ڕێگایی خێرایی ناوچەیی ئایدنچیک لەڕێگە دەرچوو و وەردەگێڕێت.

 لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی تریش برینداربوون، بریندارەکان گەیاندراون بە نەخۆشخانە.