وێنەی مەعسوم کۆرکماز لە مێرسین هەڵواسرا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێرسین بە چالاکیی هەڵواسینی وێنەی مەعسوم کۆرکماز فەرماندەی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتی و ئاداریان کردەوە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێرسین بە چالاکیی هەڵواسینی وێنەی مەعسوم کۆرکماز فەرماندەی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتی و ئاداریان کردەوە.
جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) وێنە و پۆستەری مەعسوم کۆرکماز (عەگید) فەرماندەی هەڵمەتی ١٥ی ئابی ١٩٨٤، کە یەکەم فیشەکی لە دژی دەوڵەتى تورکی تیادا تەقێنرا، لە گەڕەکی قەرەدوڤاری مێرسین هەڵواسی.
دوای چالاکییەکە جەنگاوەرانی هەبەدەهە داوایان لە خەڵکی دەوروبەری کرد، کە خۆیان ڕێکبخەن و بەرگری بکەن و فاشیزم ببەزێنن. ڕاشیانگەیاند، خەباتی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو گەشە دەکات و شەڕی شۆڕشگێڕی بە بڕیار و پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەیاندا بە بۆنەوەی ئەو چالاکییەوە هاتووە: "ئێمە ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەفتەى قارەمانی ٢١-٢٨ی ئازارەوە لە گەڕەکی قەرەدوڤار ئەنجامدا. لە مەزڵوم دۆغانەوە بۆ عەگید، ڕەهشان و بێریڤان، بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانە، کە لە مانگی ئازاردا شەهید بوون دەیکەینە دیاری. شەهیدانی هەفتەی قارەمانی، نەتەوەیی نەمرن، شەهیدانی شۆڕش نامرن".
ژ.ت