وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ٦ سەربازی تریان مردوون

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە شەڕی ئەمڕۆی هەڕێمەکانی پاراستنی میدیادا، ٦ سەربازیان کوژراون.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا سەبارەت بە شوێنی شەڕەکە هیچ زانیارییەکی نەدا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ١٢ سەربازی خۆی لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات.

هەپەگە ئەمرۆ ڕایگەیاندبوو کە بە گشتی ٣٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون. سەرچاوەکانی هەپەگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی شەڕی ئەمڕۆ ئاشکرا نەکردووە.