یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە

یادی ١٠٤ قوربانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا کۆمەڵکوژکران. لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا داوای بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگاییکردنی کەیسی گاری ئەنقەرەکرا کە بڕیارە ١٢ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت.

لە هەفتەی ٧٨میندا، یادی ١٠٤ قوربانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا کۆمەڵکوژکران.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە شوێنی کۆمەڵکوژیەکە سازکرا.

مەهتاب ساکینجی سەرۆکی کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ی تشرینی یەکەم لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی، " بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە ١٠٤ قوربانیەکە بەبیربهێنینەوە. بەداخەوە تاوەکو ئێستا دادپەروەری جێبەجێ نەکراوە.

مەهتاب ساکینجی باسی ئەوەی کرد کە سزا بەسەر تاوانباراندا سەپێنراوە، بەڵام ئەوە بەش ناکات و وتی، " ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژیەکەدا هەیە، پێویستە بە جددی سزا وەربگرن.

ناوبراو راشیگەیاند، ' ئێمە داعشەکان لەبیرناکەین کە زامێکی گەورەیان لە دڵی ئێمەدا بەجێهێش. ئێمە ئەو هەڵوێستەی داعشیەکان لەبیرناکەین کە لە دادگادا بەرانبەر ئێمە پیشانیاندا. بۆ دانیشتنی ١٢ی ئازار پێویستە بەشداری بکەین. پێویستە هۆڵی دادگا پڕ بکەین. ئێمە دەمانەوێت هەموو لایەنگرانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا بەشداری بکەن."

مەهتاب ساکینجی وتیشی، " بەگریکردن لە ئاشتی شکۆمەندیە. تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

چالاکیەکە بە دروشمی ' ١٠ی تشرینی یەکەم لەبیر مەکە و ڕێگە مەدە لەبیربکرێت' کۆتایی هات.
ف.ق