یادی شەهید سارا دۆرشین لە بەرلین کرایەوە

لە شاری بەرلین یادی شەهید سارا دۆرشین لەسەر گۆڕەکەی بە شیعر و گۆرانی کرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوو.

٧ی نیسانی ٢٠١٩دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی لە هەریمەکانی پاراستنی میدیادا ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا سارا دۆرشین ' سارا هاندەلمان' گەریلای یەژەئاستار شەهید بوو. شەهید سارا لە بەرلین لە لایەن کوردستانیان و ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە یادی کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەی سار دۆرشین بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

هاوڕێیانی تێکۆشانی سارا دۆرشین، باسی ئەوەیان کرد کە شەهید سارا لە ئەڵمانیا سەرەتا چووەتە چیاکانی کوردستان لە باکوری کوردستان، دواتر چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێوە چووەتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەروەها باسی خەبات و تێکۆشانی شەهید نورشین کرد لە خەباتی ئازادی ژنان و رزگاری گەلی کورددا.

هاوڕێکانی هەروەها بە زمانی ئەڵمانی شیعر و گۆرانیان لەسەر گۆڕی شەهید نۆرشین خوێنەوە.

مەراسیمکە بە دروشمەکانی ' شەهید نامرن' و ' ژن ژیان ئازادی' کۆتایی هات.

ف.ق