یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە زۆر شاری ئەوروپا کرایەوە
لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا و بەلجیکا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا و بەلجیکا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە شارەکانی بریمن، دۆرتموند، دارمستەیدی ئەڵمانیا و شارەکانی دەن هاگ و ئامستردامی هۆڵەندا و شاری ڤەرڤیرسی بەلجیدا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە رێورەسمەکاندا کرایەوە.
بریمن
لە رێورەسمێکدا کە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بریمن لە کەسایەتی شەهید بێریتان (گوڵناز قەرەتاش)، غوربەتلی ئەرسۆز (زەینەب)، رۆناهی (ئاندرا وۆڵف)، ئارین میرکان، سارا روکەن و ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە رێورەسمەکەدا باسی ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرا و راگەیەندرا کە ئەم میراس و بەرخۆدانە لە زاپ، ئاڤاشین، وەرخەلێ و گۆڕەپانەکانی دیکە بەردەوامە. رێورەسمەکە بە نمایشکردنی بەڵگە فیلمێک کۆتایی هات.
ئامستردام و دەن هاگ
لە شاری دەن هاگ و ئامستردامی پایەتختی هۆڵەندا، بە هەمان ئامانج لە کەسایەتی شەهید بێریتاندا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە رێورەسمەکەدا بۆ سارا، روکەن، زیلان (ناگیهان ئاکارسەل) و ١٧ گەریلا کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە رێورەسمەکەدا ئاماژە بە وابەستەبوون بە شەهیدان و تێکۆشانیان کرا.
خۆشناو ئاتا کە چەندین مانگە لە بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجام دەدات و هاوسەرۆکی دەم – نەد لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.
ڤەرڤیرس
لە شاری ڤەرڤیسی بەلجیکاش یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە. رێورەسمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ڤەرڤیس لەلایەن دەستپێشخەری ژنان و کۆماوەوە بەڕێوەچوو.
دۆرتمۆند
لە رێورەسمەکەدا کە لە شاری بۆرتموندی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، وێنەی شەهیدانی تشرینی یەکەم و عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسران.
یادکردنەوەتە بە خولەکێک رێزگرتن لە ناوەندی کۆمەلگەی دیموکراتیکی دۆرتمۆند دەستیپێکرد.
لەسەر ناوی کۆماو یادی شەهیدان کرایەوە و باسی ئەوەکرا کە، " ئێمە خاوەنداری لە میراسی شەهیدانمان دەکەین و بە شێوەیەکی هێژا یادیان دەکەینەوە و تێکۆشانیان سەردەکەوێت."
لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە – ئە) چیچەک قامشلۆ، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، گەریلاکان کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون کرایەوە و لەسەر گرنگی ئەرک و بەرپرسیاری دژی هێرشەکە راوەستەکرا.
رێورەسمەکە بە سەیرکدنی بەڵگە فیلمی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.
دواتر زەیرەدین ئاجار باوکی شەهید ئومێد ئاجار قسەی کرد.
لە رێورەسمەکەدا بە بەردەوامی دروشمی ' شەهید نامرن' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترانەوە و وەسیەتی شەهید بێریتان کە بڵاوکردەوەی حەلوا بوو جێبەجێ کرا.
دارمستەید
کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی دارمستەید بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمیان کردەوە.
هەروەها داوا لە رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاکرا کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
پاریس
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید بوون، یادیان کرایەوە. رێورەسمەکە لە ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە فەڕەنسا ئەنجامدرا.
لە رێورەسمەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان عەلی ئاکدۆغان قسەی کرد و وتی، " خاوەنداری لە میراسی شەهیدە شکۆمەندەکانمان دەکەینەوە و تێکۆشانیان سەردەکەوێت."
تێلی ئادەت خوشکی ئازیمە (حاجەر ئادەت) کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ لە ناوچەی پولوموری دەرسیم شەهید بوو، باسی لە ژیانی شەهید ئازیمە کرد و یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و هەموو شەهیدانی کوردستانی کردەوە.
لە رێورەسمەکەدا دروشمی 'شەهید نامرن' وترایەوە و بە پیشاندانی بەڵگەفیلمێک لەبارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و موزیک کۆتایی هات.
ف.ق