ئیبراهیم ئاکین هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە ساڵی نوێی یاسادانانی پەرلەمان لە لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا نرخاندنی بۆ پێشهاتەکان کرد. ئاکین ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەشێکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکەی دەستبەسەر کراون و داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن. دووپاتی کردەوە، پرسی کورد پرسێکی هەرە گرنگە لە تورکیادا.
ئاکین دووپاتی کردەوە، تورکیا پێویستی بە گۆڕان و ئاشتییە، پێویستە هەموو پرسەکان، بەتایبەت پرسی کورد، لەڕێی ئاشتی و دیموکراسییەوە چارەسەر بکرێن. سەبارەت بە قسەکەی ئەردۆگان کە داوای کرد، دەستوورێکی نوێ ئامادەبکرێت و هەمووان لەخۆبگرێت، ئاکین ڕایگەیاند، چۆن دەکرێت بە پێشێلکردنی دیموکراسی سەروەری یاسا پێکدەهێنن؟
لە درێژەی قسەکانی ئاکین گوتی: " ئایا دەتانەوێت پرس کورد لە شوێنی خۆیدا بهێڵنەوە و سیاسەتی شەڕ بەسەر جڤاکدا بسەپێنن؟ ئایا بە توندکردنەوەی سیاسەتی گۆشەگیری مافی مرۆڤ دەپارێزیت؟ تا ڕەوشێکی دیموکراتیک لە تورکیادا جێگیر نەکرێت، ڕێگە نادەین ئەو دەستوورەی کە ئاکەپە-مەهەپە لە پشت دەرگاکانەوە ئامادەی دەکەن و دەیهێننە پەرلەمان، تێپەڕێت".