ئەکادیمیسیان و خوێندکارانی مەکسیک شیکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە

لە شاری کریلی مەکسیک، دەستەیەک لە ئەکادیمیسیان و خوێندکاران لە چوارچێوەی ڕۆژی خوێندنی کتێبەکاندا، بەشێک لە شیکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان دەربارەی شۆڕشی ژن خوێنەوە و دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک وتوێژیان کرد.

لە شاری کریلی سەر بە پارێزگای چیواوای مەکسیک، دەستەیەک لە ئەکادیمیسیان و خوێندکاران لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالانیان ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە کە ١٠ ی کانوونی یەکەم لە چوارچێوەی ڕۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی ئۆجالان ئەنجامدرا، لە قوتابخانەی ئەنترۆپۆلۆژی و مێژووی باکوری مەکسیک بە بەشداری ٥٠ خوێندکار و ئەکادیمیسیان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە شیکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی شۆڕشی ژن خوێنرایەوە و نزیکەی ٢ کاتژمێر باس لە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کرا.

بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، کەمپەینەکە بەهێز دەکەن، ڕایگەیاند پێویستە ئەو مرۆڤە ئازاد بکرێت کە ئیلهام دەبەخشێتە جیهان.

کۆبوونەوەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆتایی هات.