یەکەم فێستیڤاڵی گەنجان لە ئانڤێرسی بەلجیکا بەڕێوەچوو

لە شاری ئانڤێرس یەکەم فێستیڤاڵی گەنجان بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو.

لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا بە پێشەنگایەتی گەنجانی شۆڕشگێڕ یەکەم فێستیڤاڵی گەنجان سازکرا. فێستیڤاڵەکە لە ناوەڕاستی شارەکە و بە رێپێوانی گەنجان و یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر بە نوێننەرایەتی گەنجان وتار پێشکەش کراوە و تیایدا ئاماژە بەوەدرا کە یەکەم جارە لەسەر ناوی گەنجان شەوئاهەنگێکی لەم جۆرە رێکبخرێت و بێگومان لەماوەکانی داهاتوودا بە شێوەیەکی جیاجیا خەباتەکانی گەنجان بەردەوام دەبن. ئێمە بە هاتنتان دڵخۆشین".

لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی گەنجانەوە بە شێوەی ڤیدیۆیی نمایش کران.

دواتر رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی خەبات و بزوتنەوەی گەنان کرد و وتی، دروشمەکەمان ' ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین' تەنیا دروشمێک نییە، بەڵکوو فەلسەفەی بزوتنەوەکەمانە. دامەزراندنی بزوتنەوەی کورد بە پێشەنگایەتی گەنجان بووە. پێویستیشە ئێستا ئەم بزوتنەوە و خۆرێکخستنەی گەنجان بگۆڕێتەوە سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

یەکەم فێستیڤاڵی گەنجان لە نیوەڕۆدا دەستیپێکرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

بە سەدان گەنج لە هۆڵەکەدا ئامادەبوون کە بە ئاڵا و پۆستەری جیاجیا رازێنرابووەوە. گەنجان بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

هونەرمەندان گروپی چار ستێرک، خەلیل سادقی، شاریفۆ، هۆزان ئایدن و هونەرمەند دلۆڤان بە گۆرانیەکانیان جۆش و خرۆشیان بە فێستیڤاڵەکە بەخشی.