ئێكشگریی دادپه‌روه‌ری له ئیزمیر: ئیتر به‌سه ئه‌م سته‌مه!
ئێشكگری دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له ئیزمیر له رۆژی ٣٩ هه‌میندا به‌رده‌وامه، بنه‌ماڵه‌كان داوایان كرد كه ئیتر ده‌بێت كۆتایی به‌م سته‌مه بهێنرێت.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له ئیزمیر له رۆژی ٣٩ هه‌میندا به‌رده‌وامه، بنه‌ماڵه‌كان داوایان كرد كه ئیتر ده‌بێت كۆتایی به‌م سته‌مه بهێنرێت.
چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ئازادكردنیان هه‌ڵپه‌سێردراوه، كه له ئیزمیر ده‌ستیپێكرابوو له رۆژی ٣٩ هه‌میندا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان كه له چوارچێوه‌ی ئێشكگری دادپه‌روه‌ریدا كۆببوونه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه گه‌مارۆدران و هه‌وڵدرا چالاكییه‌كه‌یان ئاسته‌نگ بكرێت. پۆلیسه‌كان دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان به پشكنینی زانیاری گشتی (گه‌به‌ته)دا تێپه‌ڕین وتیان "نایاساییه كه ئێوه لێره چالاكی بكه‌ن، ٢٠ خوله‌ك كاتتان هه‌یه". بنه‌ماڵه‌كان هه‌ڵوێستیان نیشاندا و وتیان، "ئێمه به‌دوای دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێین، له پێناو رۆڵه‌كانمان لێره‌ین". مشتومڕی نێوان پۆلیس و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان به هاتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی لقی كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده) كۆتاییهات.
خزمی زیندانی نه‌خۆش مه‌دینه كایماز له به‌رده‌م دادگا قسه‌ی كرد، رایگه‌یاند، كه ئاسته‌نگیه‌كان له دژی خۆیان قه‌بوڵ ناكه‌ن و سیاسه‌ته قه‌ده‌غه‌كارییه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد. كایماز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌دایكانی ئاشتین و به‌م جۆره دووا: " ئێمه بۆ هه‌موو كه‌س داوای ئاشتی ده‌كه‌ین. رۆڵه‌كانمان له زیندانه‌كان رووبه‌ڕووی مردن كراونه‌ته‌وه، ده‌كوژرێن. له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا چه‌ند ساڵه ناتوانین رۆڵه‌كانمان ببینین. زیندانیانی نه‌خۆش چاره‌سه‌ری و ده‌رمانیان پێ‌نادرێت. ئیتر به‌سه بۆ ئه‌و سته‌مه. با رۆڵه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. ئێمه داواده‌كه‌ین داخوازیه‌كانمان بۆ یاسا و دادپه‌روه‌ری ببیسترێت. تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن هه‌موو رۆژێك له شوێنی دیكه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
هـ . ب