یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن،ئی،یو) داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد

یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU) لە کۆنگرەی خۆیاندا پشتیوانییان لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرد و داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU) لە کۆنگرەی خۆیاندا پشتیوانییان لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرد و داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان داواکاری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرفراوانتر دەبێت. یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU)، کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین سەندیکا و یەکێتیەکانی بەریتانیا، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ڕاگەیاند و لە کۆنگرەی ئەمساڵیاندا بە داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کۆتاییان بە کۆنگرەکەیان هێنا.

هەزاران نوێنەر لە زەحمەتکێشان و کارمەندانی پەروەردە لە کۆنگرەی دوێنێی یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU) وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرز کردەوە و داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە کۆنگرەکەدا، ئەنجومەنەکەیان داوای لە هەزاران نوێنەری کرد، کە پێکەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵ بدەن و راپەڕنە سەر پێ. لە هۆڵی کۆنگرەکەدا هەزار و ٧٠٠ نوێنەر لە یەک کاتدا و پێکەوە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لەسەری نووسرابوو  "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکردەوە و داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

کۆنگرەکە لە شاری بۆرنمیۆس لە باشووری بەریتانیا بەڕێوەچوو، نوێنەرانی یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU) لە سەرتاسەری وڵاتەوە لە کۆنگرەکەدا کۆبوونەوە و چەندین بەڕێوەبەری سەندیکا و یەکێتییە جۆراجۆرەکان، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تیایدا بەشدار بوون.

یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، یو / NEU) نزیکەی ٥٠٠ هەزار ئەندامی لەسەرتاسەری بەریتانیادا هەیە و یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین رێکخراوەکانی مامۆستایان و بواری پەروەردە لە بەریتانیا.

ژ.ت