یەکینەکانی KDBH مینی پاسێکی پۆلیسی تورکیان تێکشکاند
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەما کۆچەر (KDBH ) ، لە ئەدەنە بە بۆمبی دەستی لە دژی مینی پاسێکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا .
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەما کۆچەر (KDBH ) ، لە ئەدەنە بە بۆمبی دەستی لە دژی مینی پاسێکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا .
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەماکۆچەر( KDBH ) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکرد کە لە ڕۆژی ١٨ی شوبات لە ناوچەی چووکوورۆڤا-ی ئەدەنە، لە دژی مینی پاسێکی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک کە خەریکی ئاڵۆگۆڕکردنی هێزبوون، بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا مینی پاسەکە هێزی تایبەتی پۆلیسی تێدابوو بەتەواوی تێکشکێندرا، بەڵام ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەبووە. دوای چالاکییەکە چەندین ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن چوونە شوێنی چالاکییەکە. هەروەها هێزی پۆلیس ڕەوانەی شوێنەکەکرا."
لە راگەیەنراوەکەدا ڕاگەیەنرا کە ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی گارێ ئەنجامدراوە و سڵاویان نارد بۆ ئەو بەرخۆدانە مێژووییە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە بە حکومەتی فاشیست و هێزە چەکدارەکانی دەڵێین؛ ئێمە تەنیا لە گارێ نین، ئێمە لەهەموو شارەکانی کوردستان و تورکیادا بوونمان هەیە. تێکۆشانی ئێمە لە دژی فاشیزم قۆناغ بە قۆناغ گەشاوەتر دەبێت."
ک-ش