یەکینەی شەهید خەلیل چاڤگوون لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەی شەهید خەلیل چاڤگوون، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەی شەهید خەلیل چاڤگوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە تێکۆشانی ئازادیمان کە لەگەڵ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئاوێتە بووە، گەیاندووەتە ئاستێکی تایبەت. وەرن پێکەوە تێکۆشان بکەین، ڕێبەری ئاپۆ ئازاد بکەین و حساب لە فاشیزم بخوازین."

راگەیەندراوی یەکینەکە بەم  شێوەیەیە:

"٢٧ی تشرینی دووەم لە ئەڕنەڤوتلوی ناوچەی سانجاکتەپەی ئەستەنبوڵ، بە مۆڵۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا.

هەمان رۆژ لە پارکی شارەوانی ئەڕنەڤوتلو بە مۆڵۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا.

لە ئەڕنەڤوتڵۆ هەروەها دروشم بۆ ئازادی ئۆجالان نووسران."

ف.ق