'ئێمە بە چەمکی خۆبەڕێوەبەریی ئازادی ژنان بەرەو پێش دەڕۆین'

تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سڵاوی لە زیندانیان کرد و وتی: "ئێمە ئەو دیوارەکانی زیندانەکان و دەڕۆخێنین، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت هەتا دەروازە ئاسنینەکان دەتوێنەوە. ئێمە بە چەمکی خۆبەڕێوەبەری ئازادی ژنان بەرەو پێشەوە دەڕۆین".

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری ئامەد بە دروشمی "کاتی ژنان ئیرادەی ژنانە" و بە زمانی کورمانجیکی بە دروشمی "کاتی جنیانە، ئیرادەی جنەکانە" بەرنامەکەی ڕێکخست. بەرنامەکە بە وتاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغڵاری دەستی پێکرد. حاتەم ئۆغڵاری سەرەتا سڵاوی لە ژنە سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان کرد و وتی: "لێرەوە سڵاو و حورمەتی خۆمان بۆ هەموو ئەو هەڤاڵە ژنانەمان دەنێرین کە لە زینداندا بە دیل گیراون. بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە تێکۆشانمان تا دیوارەکان دەڕوخێنین".

حاتەم ئۆغڵاری ئاماژەی بەوەدا کە ئەوەی لێرە دەکرێت لە هیچ شوێنێکی جیهان ناکرێت و لە سایەی تێکۆشانی بزووتنەوەی ژنانی کوردەوە گەیشتوونەتە ئەم ڕۆژە. هەروەها ڕایگەیاند کە پێش هەڵبژاردنەکان نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکو بۆ هەموو جیهان نموونەیە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، گەل کاندیدی خۆی هەڵبژارد و ئەمە شتێکی زۆر بەنرخە. نزیکەی ٥ هەزار هاوڕێمان بۆ ئەم پێش هەڵبژاردنە خەباتیان کرد. سوپاسیان دەکەین. ئێمە لە پرۆسەیەکی زۆر سەختداین. لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە. لە هەموو شوێنێکی جیهاندا فاشیزم و ناسیۆنالیزم و عەقڵییەتی پیاو زاڵن بەسەر هەموو شتێکدا. ئێمە دەزانین لە ژنان بەردەوام بوونەتە ئامانجیان.

لە درێژەی قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغڵاری سڵاوی لە هەموو ژنانی جیهان کرد هەر لە شیلیەوە تا ئەرجەنتین، لە گۆڕەپانی تەحریرەوە تا ڕۆژئاوا، لە بەغداوە تا هەولێر، کە دەڵێن "تەسلیم نابین و تێدەکۆشین" و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: سڵاو لە " کلارا زەتکی، ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ، بەهیجا بۆران، شیرین تەکەلی، ساکینە، سەڤێ، هەڤرین خەلەف. وەرن با بەڵێنیان پێبدەین لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا یەک بە یەک شارەوانییەکان بێنینەوە. لێرەوە بەڵێن دەدەین کە سەرکەوتنی ٣١ی مارس پێشکەشی هەموو ئەو ژنانەی نێو زیندانەکان و دایکان کە بەشدارن لە چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری. هەرچەندە تەرمی رۆڵەکانیان بە ڕێگەی پۆستەوە هەناردەوە، بەڵام دایکان لە وتنی ئاشتی نەوەستاون. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان دەخوازم".

پاشان یەک بە یەک هەموو کاندیدەکان بانگهێشت کران لەسەر شانۆ و بە جەماوەر ناسێندران.