یۆنان ئەمساڵ رێگری لە ١٥٠ هەزار کۆچبەرکراوە کە بچنە ئەوروپا
حکومەتی یونان رایگەیاند کە ئەمساڵ ڕێگری لە ١٥٠ هەزار کۆچبەر کردووە لە ڕێگای وشکانی و دەریاوە لەو وڵاتە بپەڕینەوە بۆ ئەوروپا.
حکومەتی یونان رایگەیاند کە ئەمساڵ ڕێگری لە ١٥٠ هەزار کۆچبەر کردووە لە ڕێگای وشکانی و دەریاوە لەو وڵاتە بپەڕینەوە بۆ ئەوروپا.
نۆتیس میتاراچی وەزیری کۆچ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئەلەفتێرۆس تایپۆس وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێگری لە تێپەڕبوونی ١٥٤ هەزار و ١٠٢ کۆچبەر کراوە. تەنها لە مانگی ئابدا نزیکەی ٥٠ هەزار کەس هەوڵیان داوە بچنە یۆنان.
حکومەتە بنئاژۆخوازەکەی یونان لە ساڵی ٢٠١٩ هاتە سەر دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وەک یەکەم هەنگاو ڕاگەیاند. لە راگەیەنراوێکدا کە مانگی رابردوو بڵاویکردەوە، حکوومەتی یۆنان رایگەیاند، دیواری سنووری نێوان تورکیا و یۆنان بۆ ماوەی ٤٠ کیلۆمەتر دروستکراوە، دەیەوێت ٤٠ کیلۆمەتری دیکەش زیاد بکات.
حکومەت کامێرای گەرمی و ٢٥٠ پاسەوانی سنوور بڵاودەکاتەوە.
یۆنان بە رێڕەوێکی ترانزێت ناسراوە بۆ ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە دەیانەوێت بچنە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپا.
هەزاران کەس لە هەوڵی ئەوەدان تورکیا و دەریای ئیجە بپەڕنەوە و بگەنە یۆنان.
هەروەها یۆنان ڕەخنەی لێدەگیرێت بەهۆی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بە زۆرەملێ کە وەک کارێکی نامرۆڤانە لەقەڵەم دەدرێت.
ف.ق