ئەندامانی تەڤ-چاند چوونە سەردانی چالاکوانانی ئەسلینگەن

ئەندامانی تەڤ-چاند چوونە سەردانی ئەو چالاکوانانەی لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئەسلینگەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لە شاری ئەسلینگەنی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندان، ٥ ڕۆژ پێش ئێستە مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد و هێشتا بەردەوامە.

ئەندامانی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی ئەوروپا (تەڤ-چاند) چوونە سەردانی ئەو چالاکوانانەی لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئەسلینگەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لەسەر ناوی تەڤ-چاند، هونەرمەند غەریب نورحەق گوتی: "تا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بێت و ئازادی جەستەیی وی بەدەست بهێنین، چالاکییەکەمان بەردەوامە. بەم بۆنەیەوە بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین بەشداری ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بکەن".

پاشان نورحەق کۆنسێرتێکی مۆسیقی کورتی پێشکەشی چالاکوانان کرد. چالاکوانان و سەردانیکەران بەدەم گۆرانیە پڕ جۆشەکانی غەریب نورحەقەوە هەڵپەڕکێیان کرد.