ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەم پارتی ئاشکرا دەبێت- نوێکرایەوە

دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەم پارتی لە چەندین شار بەردەوامە. لە چەند ناوچەیەک کاندیدەکان ئاشکرا بوون.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامی مەجلیسی شارەوانی و مەجلیسی گشتی شار، لە چەنین شار هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجامدا. لە چەند شارێک دەنگدان بەردەوامە. لە چەند شارێک کەسە سەرکەوتووەکان ئاشکرا بوون.

لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا دوێنێ دەنگدان بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەرئەوەی کەس ڕێژەی ٥٠٪ ی تێپەڕ نەکرد، ئەمڕۆ خولی دووەم ئەنجامدرا. لە کاندیدە ژنەکان ڕوکەن باران بوو بە کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی. لە کاندیدە پیاوەکان، فازڵ مەندانلی ئۆغلو زۆرینەی دەنگەکانی وەرگرت.

لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین، هۆشیار ساری یەڵدز و نوریە ئەرسەلان سەرکەوتن.

لە ناوچەی گیادنی ئاگری، عەدنان دۆگان سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ناوچەی کۆپی موش ئاریان دۆگان و عەرەفات قەرەداغی سەرکەوتن.

لە ناوچەی وەستانی وان، بەدرەدین دێنچەر سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ناوچەی شاخی وان، ڕەشاد ئەرسەلان سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ناوچەی تاتۆسی ئەرزەڕۆم، عەبدولرەحمان سەڤەر هەڵبژێردرا، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ناوچەی دەپی خارپێت، جەبار ئۆگۆر سەرکەوت.

لە ناوچەی جولەمێرگ، ڤیان تەکچە و محەمەد سدیق سەرکەوتن.

لە ناوچەی دێرکی مێردین جەنگیز تەمەلی سەرکەوتن، دوێنێش کاندیدی ژن سۆنگول ئۆزباچەچی سەرکەوتبوو.

لە ناوچەی سێرت، سەفیە ئالگاش و محەمەد کایسی سەرکەوتن.

لە ناوچەی مسریجی سێرت، سەعدیە ئاکتین و عەلی ڕەزا سەرکەوتن.

لە ناوەندی ئاگری محەمەد ئاکۆش سەرکەوت.

لە ناوچەی پانۆس، ڕۆژبین کارتال و جابر تۆزون سەرکەوتن.

لە ناوەندی ئیدر، محەمەد نوری گونەش و نەجلا کۆم سەرکەوتن.

لە ناوەندی تۆزانی ئیدر، یەڵماز کۆرکۆسۆز سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ناوچەی هەزەخ، دۆگان ئادیبەلی سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە ئێلح، گوڵستان سۆنوک و مەهدی ئۆتوزون سەرکەوتن.

لە چەولیگ ئایدن بورچین سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە دیاری دەکرێت.

لە ناوچەی نۆرشینی بەدلیس، محەمەد شیرین ئۆنجو سەرکەوت، کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە دیاری دەکرێت.

لە ناوچەی خەڵاتی بەدلیس، ئەرکان ئەبوداک سەرکەوت. کاندیدی ژن لەلایەن کۆمیسیۆنی ناوەندییەوە دیاری دەکرێت.