ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە ڤیەننا نوێنەرایەتی خۆی کردەوە

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا نوێنەرایەتی خۆی کردەوە.

نوێنەرانی کۆمەڵەی نیشتیمانی سوریا، پارتی یەکێتی کورد لە سوریا، پارتی دیموکراتی پێشکەوتووی کورد لە سوریا، پارتی گەل، پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، نوێنەری تیمی رۆژئاوا و ڤیەننا و سەرۆکی ئەنجومەن کۆمەڵەی کورد لە ڤیەننا بەشداریان لە مەراسیمی کردنەوەی نوێنەرایەتیەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا، ریاز دەرازی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لەبارەی چالکی، پانێل و ئەو خەباتەی کە نوێنەرایەتی ئەوان دەیکەن قسەی کردو کە بە ئامانجی ئەوەکراوەتەوە، گەلانی سوریای لەوێ بناسێنرێن و بەهێز ببن و کێشەکانی خۆیان لەنێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن."

ف.ق