ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ جەهەپە و DEVA کۆبووەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەردانی پارتەکانی جەهەپە و DEVAی کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەردانی پارتەکانی جەهەپە و DEVAی کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان- دەم پارتی لە چوارچێوەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ لقی ژنانی پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەردانی لقی ژنانی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ی کرد. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتی جەهەپە بەڕێوەچوو.
شاندی ژنانی دەم پارتی بریتی بوون لە خالیدە تورک ئۆغڵو وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنان و ئۆزگول ساکی پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ و جانان چالاگان ئەندامی کوردیناسیۆنی ژنان و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ژنان و لەلایەن ئاسو کایا سەرۆکی لقی ژنانی جەهەپە و عالیە جۆشار پەرلەمانتاری ئانتاڵیا و ئەرمەغان ئاکیوز جێگری سەرۆکی لقی ژنانی جەهەپە پێشوازییان لێکرا.
خالیدە تورک ئۆغڵو سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند؛ لقی ژنانی جەهەپە بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵدەسەنگاندنیان بۆ پرۆسەکە کرد و ڕایانگەیاند پرسی کورد پرسێکی دیموکراتیکە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باڵی ژنانی جەهەپە ڕایانگەیاندووە کە پێویستە حکومەت بۆ پڕۆسەیەکی نوێ و ئەوەی کێشەکە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت هەنگاو بنێت.
دواتر ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی سەردانی ڕێکخراوی ژنانی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (DEVA)ی کرد. کۆبوونەوەکە لە بارەگای پارتەکە بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە دوای کۆبوونەوەکە کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند، هیچ لێدوانێک لەو بارەوە نەدرا.