لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کەمپەینی ناردنی "١٠٠ هەزار کارت" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، هێشتا بەردەوامە. لە لەندەن بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کورد و مەجلیسی ژنانی ژیان، پۆستکارتیان بەسەر ماڵ و کارگەکان دابەشکرد.
لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا لە بینای کەجەجە چالاکی "پشتگیری" بەڕێوەچوو، زۆر کەس ئامادەبوون و تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەیان پۆستکارت واژۆکران بۆ ناردنیان بەرەو ئیمراڵی.
لە بەریتانیا ئامانجی کەمپەینە ٥ هەزار کارت بوو، تا ئێستا سەدان پۆستکارتی واژۆکراو کۆکراونەتەوە. لە مەجلیسی گەلی کورد، ئەرکان ئاکبال قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پارادایمی ئاشتی و یەکسانیخوازەکەی بۆتە هیوای گەلان، بۆیە چیتر دیلگرتنی وی قبووڵ ناکرێت و گوتی: "تا ئازادبوونی ڕێبەرێتی درێژە بە هەموو جۆرە تێکۆشانێک دەدەین".
دیزاینەری ئیتاڵی ئەلیاساندرا باتیسۆنی پشتگیری لە کەمپەینەکە کرد و گوتی: "من کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالانم خوێندەوە، بەو پۆستکارتەی ناردم بۆ ئۆجالان، گرنگی وی بۆ پێشخستنی دیموکراسی قووڵ و یەکسانی و چاندی و سیاسی پیشان دەدەم".
هەروەها چالاکوان جاسپەر ئالەن دووپاتی کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دیموکراسی پێویستە.
هەروەها کۆمەڵناس دان براون پشتگیری حکومەتی بەریتانیای بۆ ئەردۆگان شەرمەزارکرد، جەختی لەوە کردەوە دەوڵەتی تورک سەرتاپای کوردستان دەکاتە ئامانج و ئاشتی ناوێت، گوتی: "بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت. گرنگە هەمووان پشتگیری کەمپەینەکە بکەن بۆ چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی پرسی کورد. من پشتگیری لە فیکری ئۆجالان دەکەم و پۆستکارت دەنێرم".
چالاکوانی پژاک، کاوە ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند ئازادی گەلی کورد گرێدراوە بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە.
چالاکوانی پژاک، زەردەشت هەورامی ڕایگەیاند هەرکەس ئازادی و دیموکراسی دەوێت پێویستە پشتگیری لە کەمپەینەکە بکات.
لە مەجلیسی ژنانی ژیان، بیرسەن دیجلە ڕایگەیاند پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامێکی مەزنی بەخشیوە بە ژنانی جیهان و گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی، گۆشەگیری سەر ژنان و ئازادی ژنانە".