ئەنتەرناسیۆنالیستەکان سبەی لە کۆلمارەوە تا سیلستات ڕێپێوان دەکەن

ڕێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە بازلەوە تا ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی سێیەمدا لە مۆڵهاوس بەردەوام بوو.

ڕێپێوانی درێژی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١١ ی شوبات لە شاری بازلی سویسرا دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.

قۆناغی ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ لە شاری مۆڵهاوسی فەرەنسا بوو، لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە بەرزکرانەوە. جەماوەر بێ پچڕان درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە. ڕێپێوانکەران دۆسیەیەکیان دەربارەی گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی پێشکەش بە شارەوانی شارەکە کرد.

ڕێپێوانکەران لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارت" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی پالاس دی لا ڕونیۆن کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد.

ڕێپێوانکەران لە شارۆچکەی فاستەت پشوویاندا و هەڵپەڕکێیان کرد، لە شارۆچکەی ویتلشایم کۆتایی بە ڕێپێوانەکەیان هێنا. بۆ بەشداربوون لە پانێڵەکەی مۆڵهاوس بە ئۆتۆمبیل کەوتنەڕێ. ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بە دیقەتەوە گوێبیستی پانێڵەکە بوون دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی گەنجانی جیهان و پاشان درووشمی "بژی تێکۆشانی گەنجان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

ڕێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان سبەی بەردەوام دەبێت. سبەی لە کۆلمار کۆدەبنەوە و لە گۆڕەپانی کۆلمار-سیلستات ڕێپێوان دەکەن. ڕۆژی چوارەمی ڕێپێوانەکە لە شاری سیلستات کۆتایی دێت.