لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٦٥ کەس دەستبەسەر کران- نوێ کرایەوە

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە زۆربەی شارەکان ١٦٥ کەس دەستبەسەرکران کە لە ناویاندا دایکانی ئاشتیش هەن.

بەرەبەیانی زوو پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵانی ئەستەنبوڵ. زۆرێک لە ژنان و دایکانی ئاشتی دەستبەسەر کران و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی ئاسایشی ئەستەنبوڵ.

ئەستەنبوڵ

ناوی ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەرکراون و براونەتە ناوەندی ئاسایشی شارەکە بەم شێوەیەن: چالاکوانانی ئیشکگری دادپەروەری، قومری ئەکگول و گوڵسوم ئۆزتورک، دایکانی ئاشتی فاتمە یڵماز و بەدیا گۆکگوز، سەرۆکی کۆمەڵەی دەما ژنی دیلەک باشالان، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بەسەر چەلیک، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ڤەتا بینگۆڵ و سونا قەیماز، هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەی گەڤەری هەدەپە سەلجان سایغی، لە هونەرمەندانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا (نەچەم) دیلان سویو و زەهرا سویو، سیهات یڵماز، شوکران توگای، گۆنول قەهرەمان و یوسف ئاچارـن.

دیلۆک

لە دیلۆک بە فەرمانی داواکاری گشتی لە ناحیەی گوزڵڤادی سەر بە قەزای ناوەندیی شاهینبەی پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا، کامیلێ ئاراس (٥٥ ساڵ) و فەرهاد ئۆزمەن ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا دەستبەسەر کران. سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نەدراوە. هەروەها زانرا کە پۆلیس ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی، بویامین دۆغان بەسەر ماڵەکەیدا دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە نەبووە دەستبەسەر نەکراوە. ئەوەش زانرا کە ئاراس و ئۆزمەن بۆ بارەگای ئاسایشی شارەکە گواستراونەتەوە.

ئامەد

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئامەد، محەمەد ئۆروچلو، فەرهاد چیچەک و ئومید ئۆکتای دەستبەسەر کراون. لە کاتی هەڵمەتەکاندا خانووەکان پشکنین کراون. هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجانە نەزانراوە و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

ئەدەنە

لە چوارچێوەی بانگەشەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی"دا لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەدەنە، پۆلیس ژنێکی بە ناوی بێریڤان ئاکالین لە ناوچەی یورەگیرە بە بیانووی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" لە سەر میدیای دیجیتاڵدا دەستبەسەر و براوەتە بارەگای ئاسایشی شارەکە.

وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک، عەلی یەرلیکایا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ٢٨ شار هەڵکوتاوەتە سەر ماڵان و ١٦٥ کەس دەستبەسەر کراون.