ئۆپەراسیونی پاکتاوی سیاسی: لە ٤٠شاردا لانی کەم ٧١٨کەس دەستگیر کرا
دەولەتی تورک کە ناچار بوو دوای تێکشکانی لە گارێ پاشەکشێ بکات، لە ٤٠ شاری تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و بەلانی کەم ٧١٨ کەسی دەستگیر کردووە.
دەولەتی تورک کە ناچار بوو دوای تێکشکانی لە گارێ پاشەکشێ بکات، لە ٤٠ شاری تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و بەلانی کەم ٧١٨ کەسی دەستگیر کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی تورک دەربارەی دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دوای پاشەکشێی سوپای تورک لە گارێ هەڵمەتێکی پاکتاوی سیاسی لە ٤٠ شاری تورکیادا دەستیپێکردووە و تا ئیستا بە لانی کەم ٧١٨ بەڕێوەبەر و ئەندامی هەدەپە و چالاکی سیاسی دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.
ک-ش