یەپەسە ژن بەرپرسیارەتی چالاکییەکانی ئیزمیری لە ئەستۆگرت

یەپەسە ژن بەرپرسیارەتی ئەو چالاکیانەی لە ئەستۆگرت کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم و ٧ی کانوونی یکەم لە ئیزمیر ئەنجامدراوە.

گروپی تۆڵەسەندنەوەی شەهید گەوڕی گەڵهات کە بەشێکە لە یەپەسە ژن، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەو چالاکییەی لە ئەستۆ گرت کە لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم لە کۆناکی ئیزمیر لە بەرامبەر محاویلەیەکی کارەبا ئەنجامدرا بوو.

٢٦ی تشرینی دووەم لە کارشیاکای ئیزمیر ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی و لە ٧ی کانوونی یکەم لە بۆرنۆڤا بە هەمان شێوە ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبێلی کەسیکی ئاکەپەیی. یەپەسە ژن بەرپرسیارێتی ئەو دوو چالاکییەی لە ئەستۆ گرت.