هه‌واڵی به‌په‌له‌: ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە بەشدابوون لە مەراسیمی چەک لەناوبردن دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

ئەردۆغان: بەهیواین ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و خۆشی

سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ئەردۆغان دەربارەی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن پەکەکەوە، گوتی: "بەهیوام لەو ڕێگەیەی بەرەو ئامانجەکەمان دەچێت، ئەم هەنگاوە گرنگەی ئەمڕۆ ببێتە مایەی خێر و خۆشی".

سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن پەکەکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەردۆغان گوتی: "بەهیوام ئەم هەنگاوە گرنگەی ئەمڕۆ ببێتە مایەی خێر و خۆشی. لەم ڕێگەیەدا کە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئارامی گەلەکەمان و بنیاتنانی ئاشتییەکی درێژخایەن لە هەرێمەکە هەنگاو دەنێین، خودا هاوکارمان بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان".