ئەردۆغان بەقسەی نەشیاو بێرێزی بەچالاكوانانی پاركی گەزی دەكات

مەراڵ دانش بەشتاش نوێنەری هەدەپە داوای كرد، ئەردۆغان بەپەلە داوای لێبوردن لەژنان بكات.

بێرێزیەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دیكتاتۆری توركیا لەبەرامبەر بەدژبەرانی و بەكارهێنانی وشەی نەشیاو و رەگەزخوازی رووبەرووی ناڕەزایەتی توندی ژنان بوویەوە.

ئەردۆغان لەكاتی ئاخاوتن كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەتیڤیەكانی توركیادا بڵاودەكرایەوە، دژبەرانی پاركی گەزی ئەستەمبۆلی بە"له‌شفرۆش"بەناوكرد.

ئەردۆغان لەپەرلەمانی توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی دزێو و نه‌شیاو دەستی بەئاخاوتنی نەشیاو لەبەرامبەر بەنەیارانی ناوخۆی توركیای كرد، لەكاتێكدا ئەو ئاخاوتنانە لەئاستی هیچ سه‌رۆككۆمارێكدا و لەهیچ شوێنێكی ئەم دنیایەدا نییە. زۆرێك لەهاوڵاتیانی توركیا لەو شێوە ئاخاوتنانەی سه‌رۆككۆماره‌كه‌یان هەست بەشەرمەزاری دەكەن.

مەراڵ دانش بەشتاش نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە" لەبەرامبەر بە ئاخاوتنەكانی ئەردۆغان، لەقسەكانیدا لەپەرلەمانی توركیا رایگەیاند؛ ئەردۆغان دەبێت لەبەرامبەر بەبێرێزی كردن بەملیۆنانی ژن داوای لێبوردن بكات، كاتێك دەڵێن نەیاری ژنانە، ئەمەیە.

بەشتاش راشیگەیاند؛ ئەردۆغان دەبێت داوای لێبوردن لەژنان بكات، ئەگەر نا دەبێته‌ ئەو كەسەی كە رۆژانە دەستور بەكۆشتنی ژنان دەدات.

هـ . ب