ئەردۆغان: ڕێککەوتنەکە دەچێتە خزمەتی ئاسایش و ئاشتی سوریاوە
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ئەردۆغان ڕایگەیاند ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی دەچێتە خزمەتی ئاسایش و ئاشتی سوریاوە.
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ئەردۆغان ڕایگەیاند ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی دەچێتە خزمەتی ئاسایش و ئاشتی سوریاوە.
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ڕەجب تەیب ئەردۆغان بەشداربوو لە بەربانگی برایەتی لە هۆڵی پێشەنگای میللەت لە بەشەتەپە.
دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی کاتیی سوریا ئەحمەد شەرع قسەی کرد، گوتی" "پێویستە ئەم ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت. وەک عەرەب و تورک و کورد تا ئەم برایەتییە بەهێز بکەین، دەتوانین هەموو گەمەکان تێکبدەین و پاشەڕۆژمان مسۆگەر بکەین. نابێت لەیادی بکەین جگە لە ڕێزگرتن لە هەستیاری هەردوولا هیچ ڕێگەیەکی تر نییە".
ئەردۆغان ڕایگەیاند جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەم ڕێککەوتنە خزمەت بە ئاسایش و ئاشتی سوریا دەکات، گوتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی براکانمان لە سوریا دەخوازین. گرنگ مەزن دەدەین بە بەهێزکردنی یەکێتی و یەکڕیزی سوریا".