ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەرەکە پەیوەست بە هێرشەکەی ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٥ کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی لە هەرێمی پێنجوێن هێزەکانی یەرەکەی بە ئامانج گرت، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد شەڕڤانیان سمکۆ کۆبانێ لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید بووە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم شێوەیەیە:
"دوێنێ لە ڕاگەیاندراوەکەماندا پەیوەست بە هێرشەکەی سەر گوندی شیوەگوێزانی هەرێمی پێنجوێن کە بە هێرشێکی درۆنی ئەنجام درا، ڕامانگەیاند ئەو هێرشە لە لایەن ڕژێمی ئێرانی داگیرکەرەوە هێزەکانی کردین بە ئامانج و لە ئەنجامدا هاوڕێییەکمان بە ناوی 'سمکۆ کۆبانێ' شەهید بووە. لەم ڕاگەیاندراوەماندا بە بەرفراوانی ناسنامەی هاوڕێمان سمکۆ کۆبانێ بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان بڵاو دەکەینەوە.
لەو کاتانەی کە هێرشێکی زۆر لەسەر ڕژێمی داگیرکەری ئێران دەکرا، وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا کۆتایی دانمان بەخۆدا گرت تا ئەوەی نەکوینە نێو دۆخێکی جیاوازەوە. بەڵام ئەم شێوازە هێرشکردنە کە بەشێوەیەکی نامەردانە هێزەکانمان دەکەنە ئامانج، ئێمە وەک هێرشێکی تیرۆریستی وەری دەگرین.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای شەهید و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین، بەڵێنی بە ئامانج گەیاندنی خەونی شەهیدانمان دووپاتەکەینەوە.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێی شەهید بوومان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: سمکۆ کۆبانێ
ناو و پاشناو: ئومێد حوسەینی
شوێنی لە دایکبوون: کامیاران
ناوی دایک و باوک: شنۆ – جیهانگیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٥- پێنجوێن.
هاوڕێمان سمکۆ کۆبانی (ئومێد حوسەینی) ڕۆڵەی ڕەسەنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمانە کە بە بەها وڵاتپارێزییەکانی هەرێمی هەورامان پەروەردە بووە، هیچ کاتێک لە ڕاستینەیی گەلەکەی دانەبڕاوە، هاوڕێمان هەموو کاتێک بە بوێرییەوە لە دژی ڕژێمی ئێرانی داگیرکەر و نەریتەکەی وەستاوەتەوە. هاوڕێمان ڕۆڵەیەکی بەنرخی خەڵکی هەورامانمان بوو کە بە پاکژیی دێنە دنیاوە و بە پەروەردەیەکی پاکژیشەوە شەهید بوو.
پێش بەشداربوونی لە هەرێمەکەییدا ئاشنای گەریلا دەبێت و ژیانی خاکیانەی هەڤالان کاریگەری لەسەر دادەنێت. دوای بەشداربوونیشی دەکەوێتە ژێر کاریگەری ژیانی هەڤاڵێتی هاوڕێکانییەوە، ئەوەی لە سەرەتادا وەریگرتووە هەرگیز لە بیری ناکات و ئاوێتەی ژیانی خۆی دەکات و لە خۆدا پەرەی پێدەدات. هەڤاڵ سمکۆ شەڕڤانێکی ئەو بەهایانە بوو کە بە سەختییەکی زۆر بونیاتنرابوو.
بۆ درووستکردنی کەسایەتییەکی قوڵ لە خۆدا، لە ساڵی ٢٠١٨ دەڕواتە ئەکادیمیای نیشانە شکێنی. بەو پەرەوەردەیەیی لەوێ وەریدەگرێت، دەبێتە گەریلایەکی پسپۆری کوردستان و ئامادەیی هەموو تێکۆشانێک دەبێت. ساڵی ٢٠١٩ ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلەکەی هەموو کارێک دەکات. هەموو ساتێکی ژیانی هەڵدەسەنگێنێت و بۆ ئاشنابوونی قوڵی بە ڕێبەر ئاپۆ هەموو هەوڵێک دەدات.
هەروەها لەو ژیانەی لە گۆڕەپانی چیادا بەسەری دەبات پێشەنگایەتی چەندین کار و خەبات دەکات. لە ماوەیەکی کورتدا توانی ببێتە فەرماندەیەکی گەنج و پێشەنگایەتی هاوڕێیانیی بکات. هاوڕێ سمکۆ کۆبانێ بە دڵگەرمی نەبڕاوەیەوە، بە فیداکاری، خاکی و هاوڕێیەتی ڕاستەقینەیەوە بووە نموونەیەک لە نێو ڕیزەکانماندا. دەبێتە خاوەن کەسایەتییەکی زانا و هەموو کاتێک ئامادەی جێبەجێ کردنی پێویستییەکانی شۆرش دەبێت. بە ژیان و بەشدارییەوە، بە کار و خەباتەکانییەوە، بە بەرهەم و دەنگە زەڵاڵەکەیەوە بۆ هەمیشە وەک هەڵۆییەک لەسەر لوتکەی چیاکانی زاگرۆس زیندوو دەبێت.
جارێکی دیکە وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان سمکۆ و تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان دەکەین. بەڵێنی تۆڵەکردنەوەمان بۆ گەلەکەمان دووپاتەکەینەوە و بە هیچ شێوازێک ناهێڵین خوێنی هاوڕێیانی شەهیدمان وشک ببێتەوە."