ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەدەنە و ئیستەنبوڵ و مێردین و مێرسین بەردەوامە.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێگەیەکی دیموکراتیک، ئەمڕۆ لە ئەدەنە و ئیستەنبوڵ و مێردین و مێرسین بەردەوام بوو.

چالاکییەکەی ئیستنەبوڵ ٤٠ ڕۆژە بەردەوامە، چالاکوانان یەلەکیان پۆشی لەسەر نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی"، لە چالاکییەکەدا ئامادەبووان پەیامیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکردەوە و سترانی کوردیان چڕی.  

لە چالاکییەکەی مێردین، هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر و زۆر کەسی تر بەشداربوون، دایکانی ئاشتی بەدرێژایی ڕۆژەکە سترانی کوردیان چڕی.

چالاکییەکەی ئەدەنە ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە، بەشێک لە ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی هاتنە سەردانی چالاکییەکە.

هەروەها چالاکییەکەی مێرسین ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.