ئێشکگری دادپەروەری: با چالاکی بەرفراوان بکەین و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەین
لە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیام درا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چالاکییەکان.
لە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیام درا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چالاکییەکان.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە بەردەوام بوو. ئێشکگری دادپەروەری لە مێردین و وان و مێرسین بەهۆی دەنگدانی گەل بۆ کاندیدانی شارەوانی شارەکانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ ئەنجام نەدران.
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٣٢ ڕۆژە بەردەوامە، پانکارتەکان بە زمانی کوردی و تورکی و بە نوسینی "بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد گۆشەگیری دەشکێنین، دەبینە دەنگی زیندانیان" و "لەپێناو دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی جڤاکی دەبینە دەنگی زیندانیان" هەڵواسران.
لە چالاکییەکەدا هەڵپەڕکێ کرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرانەوە.
چالاکییەکەی ئەدەنە ٤١ ڕۆژە بەردەوامە.
لە بەشداربووانی چالاکییەکە، عایشە ئایبەرک ئاماژەی بەوە کرد تاکە هەنگاو بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕەی وڵات ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، بە بەرزکردنەوەی درووشم بانگی لە هەمووان کرد خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن.
هەروەها چالاکییەکەی ئامەد ٤١ ڕۆژە بەردەوامە، بەشداربووان یەلەکیان پۆشیبوو بە زمانی کوردی و تورکی لەسەری نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە".