ئێشکگری ئاشتی ئیهەدە: پێویستە ڕووبەڕووی تاوانەکانتان ببنەوە
ئیهەدە لە چەندین شار ئێشکگری ئاشتی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی تاوانەکانی ببێتەوە.
ئیهەدە لە چەندین شار ئێشکگری ئاشتی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی تاوانەکانی ببێتەوە.
چالاکییەکانی ئێشکگریی ئاشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) سەری هەر مانگێک بە داوای "دادپەروەری بۆ هەمووان" بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکە لە شارەکانی ئەدەنە و هاتای و مێرسین و ئامەد بەردەوام بوو.
سەرۆکی لقی ئیهەدەی ئەدەنە، یەعقوب ئاتاش ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ئاشتییەکی جڤاکی درێژخایەن پێک بێت، پێویستە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بوەستنەوە، دووپاتی کردەوە بۆ ڕێگرتن لەم پێشێلکارییانە، پێویستە دەست لە سیاسەتی ئەمنی هەڵگرن و میکانیزمەکانی دادوەری کاریگەر و دادپەروەرانە و سەربەخۆ پەیڕەو بکرێن. ئاتاش گوتی: "لەپێناو ئاشتی پێویستە دەربازبوون لە سزا نەمێنێت".
هاوسەرۆکی لقی ئیهەدەی ئەسکەندەرونە، ئایدن کیلینچ پەیامی ئاشتییەکی درێژخانی دا.
سەرۆکی لقی ئیهەدەی مێرسین، غازی ئینجی گوتی: "تاکە چارەسەری هەموو قەیرانەکانی جڤاکی تورکیا، پێکهێنانی ئاشتییەکی جڤاکییە".
جێگری سەرۆکی لقی ئیهەدەی ئامەد، سوزان محەمەد ئۆغلو ڕایگەیاند، لە کوردستان مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ پشتگوێ دەخرێن، زۆربەی پێشێلکارییەکان پەیوەستن بە چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەرزەڕۆم، مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند، ئاکەپە ڕووی تاوانەکانی سەردەمی تانسو چیلەر و کودەتای سەربازی ١٢ ی ئەیلولی سپی کردۆتەوە، کوشتنی کەمال کۆرکوت و تاهیر ئێلچی و ئۆگور کایمازی وەک نموونە پیشاندا و گوتی: "ڕووبەڕوونەوەی ڕاستییەکان پێویستە".