ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان مانگێکی تێپەڕاند

چالاکیی ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمانی تورک، مانگێکی تێپەڕاند.

١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان مانگێکی تێپەڕاند.

شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری دەم پارتییە، ماوەیەک لەبەردەم فراکسیۆنی دەم پارتی دانیشتن، شەنیاشار داوای کرد فازڵ شەنیاشاری کوڕی ئازاد بکرێت.

ئەمڕۆ، چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان مانگێکی تێپەڕاند.