ئێشکگریی دادپەروەری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە

ئێشکگریی دادپەروەری بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ئەدەنە و ئامەد و وان و مێرسین و ئیستنەبوڵ بەردەوامە.

ئێشکگریی دادپەروەری لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" لە وان و ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و مێرسین بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەردەوامە.

چالاکوانانی ئەدەنە بڕیاریاندا چالاکی ئەمڕۆیان ببەنە مێرسین و بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرەو مێرسین کەوتنەڕێ.

لە چالاکییەکەی وان، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، نەزیمە ئارڤاس قسەی کرد، سڵاوی لە چالاکییە کرد، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو ئازادی و ئیرادەی ژنان تێکۆشانێکی مەزنی  ئەنجامداوە، لەسایەی ئەم تێکۆشانەوە لە هەموو بوارێکی ژیان خاوەنی دەنگ و ئیرادەن.

هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئۆکەش کاوا ڕایگەیاند، لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی مەزن هەیە.

لە چالاکیەکەی ئامەد، دایکی ئاشتی، ڕابیعە ئاتاش ڕایگەیاند، پێویستە پێکەوە گۆشەگیری بشکێنین.

لە چالاکییەکەی مێرسین، دایکی ئاشتی لە ئەدەنەوە بەشداربوو، گوتی: "تا فشارەکان لەسەر سەرۆکمان هەبێت. هیچ کەس ئازاد نابێت، ئێمە ئاشتی و ئازادیمان دەوێت".

دایکی ئاشتی ئەمینە ئەرەن گوتی: "ئێمە چاوەڕێی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتین. دڵی ئێمەی دایکان بە ئازارە. ئێمە نەوەک شەڕ، ئاشتیمان دەوێت. تا گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان هەڵنەگیرێت و ڕۆڵەکانمان ئازاد نەبن، چالاکییەکانمان بەردەوامە".

لە ئیستەنبوڵ چالاکوانان پەیامی ئەوەیان بڵاوکردەوە "ئەگەر داخوازییەکان قبووڵ نەکرێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت".