ئێشکگریی دادپەروەری: گۆشەگیری دەشکێنین
لە بەردەوامی ئێشکگریی دادپەروەریدا، پەیامی "گۆشەگیری دەشکێنین" دووپاتکرایەوە.
لە بەردەوامی ئێشکگریی دادپەروەریدا، پەیامی "گۆشەگیری دەشکێنین" دووپاتکرایەوە.
٣٤ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست ناکەوێت، ئێشکگریی دادپەروەری لە ئامەد و وان و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و مێرسین و بەم دواییانەش لە مێرسین لە چوارچێوەی کەمپەینی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی ئامەد، چەندین کەسایەتی و لایەن لە شوێنە جیاوازەکانەوە سەردانیان کرد، پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکوانان و خزمی زیندانیان دووپاتکردەوە، تیشکیان خستەسەر گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چونکە بە گۆشەگیری وی، گەلی کوردیش لە گۆشەگیریدایە.
چالاکوانان داوایان کرد پشتیوانی لە چالاکییەکە زیاتر بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری بکەن.
لە چالاکییەکەی ئەدەنە، یەکێک لە چالاکوانان، جەواهیر تەمەل، دووپاتی کردەوە وەک دایکێک نایەوێت گەنجی کورد و تورک بمرن، ڕایگەیاند کلیلی ئاشتی لە دەستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و داوای کرد سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
لە چالاکییەکەی مێرسین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی چوکرۆڤا، ئەرگین ئاڵتونتاش ڕایگەیاند، پەیامی چالاکوانان ڕوونە، پێویستە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی کۆتایی بێت و پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت.
یەکێک لە دایکی زیندانیان، ساڵیحە ئومێد، گوتی: "ڕێبەرمان لە زیندانە، با گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان و زیندانیان هەڵبگیرێت. با ئەم ستەمە کۆتایی بێت. بانگی من بۆ هەموو دایکانە. با هەمووان پشتیوانمان بن. با ئەم گۆشەگیریە هەڵبگیرێت و ئاشتی بێتەدی".
لە چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ، قومری ئاکگوڵ، گوتی: "با ببینە دەنگی زیندانیان، ببینە وەڵامێک بۆ داخوازی زیندانیان. پێویستە هەمووان تێکۆشان مەزنتر بکەن".
چالاکییەکەی وان، ٢٩ ڕۆژە بەردەوامە، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە وان، گوڵدەرەن ڤارلی و زوڵکوف ئوچار و چەندین کەسی تر سەردانی چالاکییەکەیان کرد، چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.