چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" کە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت لە هەفتەى ٤٥٣هەمین دایە.
ئەو چالاکییە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستیپێکردووە و لە هەفتەى ٤٥٣هەمیندا لەلایەن دەستەیەک لە ئێشکگران لە پاریسەوە بەردەوامیی پێدەدرێت، کە پێکهاتوون لە کامبەر ئایدن، عەلی یۆرولماز و ئەحمەد گەرەچەک.
ئەحمەد گەرەچەک بە ناوی چالاکوانە ئێشکگرەکانەوە سڵاوی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کرد، کە لە دژی گۆشەگیری بەڕێوەی دەبەن.
گەرەچەک هەروەها یادی مەحمود یڵدز و خەلیل شەنی کردەوە، کە لە دژی گۆشەگیری چالاکیی فیداییان ئەنجامداوە و رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مانای گۆشەگیرکردنی گەلی کوردە.
ئەحمەد گەرەچەک وتی، "تاوەکو رێبەرمان ئازاد نەبێت، ئێمە ناتوانین باس لە ئازادیی خۆمان بکەین" و رایگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریی کۆتایی پێنەیەت و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، گەلی کورد لە هەموو شوێنەکاندا درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن.
ژ.ت