ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستپێشخەریی ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی لە ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و ئێستا ماوەی ٥٣٥ هەفتەیە بەردەوامە.
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCDK) لە شاری سەلزگیتتەری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
گروپە ئێشکگرەکە پێکهاتوون لە دەمهات ئاتمان، یوسف بیلیجی و وەدات ساتر.
دەمهات ئاتمان بە ناوی گروپەکەوە وتی: "ئێمە زۆر دڵخۆشین لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ لێرەن، بەڵام لەلایەکەوە دڵگرانین لەوەی، کە ڕێبەرەکەمان ماوەی ٢٣ ساڵە گۆشەگیرکراوە و چەندین مانگە هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە. ئێشکگری ئازادی لە ساڵی ١٢هەمیندایە. جیهان بەرامبەر بە ئیرادەی کورد تووشی شۆک بووە و هیوامان هەمیشە مەزنە. ئێمە باوەڕمان وایە، کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین، ئەوەش دەبێتە گەورەترین وەڵام بە دەوڵەتە داگیرکەرەکان. ڕێبەرایەتی بە بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیای خۆی بەهێزترین کۆتوبەند و زنجیری لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شکاندووە. ئێمە دەبینین، کە زۆرێک لە گەنجانی ئەوروپا بە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەرایەتی ئازاد دەبن. چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتییە. دەبێت مرۆڤایەتی بە تەواوی بۆ ڕێبەرایەتی ڕاپەڕێتە سەرپێ، چونکا ئێمە چی بۆ ڕێبەرایەتی بکەین کەمە".
هەروەها ئاتمان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کە شەڕی داگیرکاری دەکات، منداڵان دەکوژێت و چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکاردێنێت.
ژ.ت