دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا بە تاوانی خەرجکردنی بودجە بە شێوازێکی نایاسی بۆ گروپێکی چەکداری سەر بە تورکیا، بڕیاری ٧ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەسیل نوجیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەرکرد.
داداگای تاوانی نەینەوا ( موسڵ) دوێنێ شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بڕیاریدا بە تاوانی خەرجکردنی بودجەی دەوڵەت بە شێوازێک نایاسای بۆ گروپێکی چەکداری سەر بەتورکیا ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بە ٧ ساڵ زیندانی سزا بدرێت، کە خۆدی ئەسیل نوجەیفی سەرۆکایەتیی ئەو گرودپە دەکرد، کە لە پارێزگای نەینەوا و دەوربەریدا بوون.
دادگای تاوانی نەینەوا بریارەکەی بەم شێوازەیە: پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ئەسیل نوجەیفی ئیدانەکراوە بە تۆمەتی خەرجکردنی بڕی ٨ ملیار دیناری عێراقی و بودجەی وەزاروتی کۆچ کۆچبەران و بودجەی دەوڵەت بۆ سەربازگەکانی ( زیلکان، دوبەردان، مەخمور و رەبیعە) بە شێوازێکی نایاسای.
ھاوکات دادگای تاوانی نەینەوا ئەو پارێزگارەی پێشووتری نەینەوا (أثيل عبدالعزيز النجيفي – ئەسیل عەبدولعەزیز نوجەیفی) بە ٧ ساڵ زیندانیکردن سزادا داوە بە بێ ئەوەی ناوبراو لە دادگا ئامادەبێت.
هەروەها ناوبراو تۆمەتبارە بە ڕادەستکردنی پارێزگای نەینەوا بە چەتەکانی داعش و ھاوکاریکردنی ئەو رێکخستنە تیرۆریستیە، چونکا کار ئاسانیکردووە بۆ ئەوەی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ پارێزگای نەینەوا داگیر بکەن، بەو پێیەی لە کاتی کەوتنی پارێزگای نەینەوادا ناوبراو بەرپرسی یەکەمی ئیدارە و سەربازیی ئەو شارە بوو.
لە دوای ڕادەستکردنی ئەو پارێزگایە بە داعش ناوبراو گروپێکی چەکداری بە ناوی حەشدی وەتەنی بە هاکاریی تورکیا دروستکرد، کە دەوڵەتی تورک راهێنانی پێدەکرن و چەکی بۆ دابین دەکردن و بە شێوازێکی نایاسایی لە ناوچەکانی (زیلکان، دوبەردان، مەخمور و رەبیعە)دا جێگیرکرابوون و ھێز و بودجەی دەوڵەتی بۆ ئەو گروپەی سەر بەتورکیا بەکار ھێناوە.
دەوڵەتی تورکیا دەیخواست بە هاوکاریی ئەو گروپە دەست بە سەر ژمارەیەک ناوچەى نەینەواندا بگرێت و درێژە بە داگیرکاری و ئەجینداکانی بدات بۆ گەڕانەوەى ویلایەتی موسڵ بۆ سەر تورکیا، کە خەونێکی لە مێژینەى دەوڵەتی تورکە بۆ داگیرکردنی خاکی وڵاتان و گەلانی تر.
ژ.ت