ئەوەی لە ئاماسرا روویدا رووداو نەبوو کۆمەڵکوژی بوو

یەکێتی هێزی دیموکراتی ئەوروپا ناڕەزایی بەرانبەر رووداوەکەی کانی خەڵۆزی ئاماسرا پیشاندا و رایگەیاند رووداو نەبوو بەڵکو کۆمەڵکوژی بوو.

یەکێتی هێزی دیموکراتی ئەوروپا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند شەوی ١٤ی تشرینی یەکەم بەپێی ئامارەکان ٤١ کرێکار لە کانە خەڵۆزەکەی ناوچەی ئاماسرای بارتین گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەوەی روویدا رووداو نەبوو بەڵکو کۆمەڵکوژی بوو، ئەمەش قوڵایی سیستمی کاپیتالیزم دەخاتەڕوو."

بە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
" وەک کۆمەڵکوژی کرێکارانی کانی سۆما، ئەمەش کۆمەڵکوژیە. زەمینەی کۆمەڵکوژیەکە لە راپۆرتی دیوانی ژمێریاری ٢٠١٩ کە ریسکە هاتووە.

پارتی دەسەڵاتداری فاشیست و ئۆپۆزسیۆن بەو قسەیەی کە دەڵێن 'غەمبارین' فرمێسکی تیمساح دەڕێژن.

پێویستە بۆ ئەوەی نەکەونە دۆخێکی بەم شێوەیە پێویستە حساب لە کاپیتالیزمی دڕندە بپرسن کە کاری دەستبەسەرداگرتن و قازانجە.

  1. ف.ق