ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ئیلکنور بیرۆڵ ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەکە لە قۆناغێکی گرنگدایە و جەختی لەوەکردوە کە دەبێت دەسەڵاتداری هەنگاوی ڕوون بنێت و گوتی: "بە تایبەتی بۆ پرسەکانی زیندانیان دەبێت ئەو بڕیارانە بدرێت کە متمانە بە هێز دەکەن."
ئیلکنور بیرۆڵ ئاماژەی بەوەشکرد دەکرێت هەندێک پرس بە فەرمانی سەرۆککۆمار یان بڕیاری وەزیران چارەسەربکرێن و بە کۆمیسیۆنێک کە لە پەرلەمان دابمەزرێت، پڕۆسەکەش خێراتر بکرێت.
هەروەها لە بەردەوامی قسەکانییدا ئیلکنور ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا پڕۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد و دەشڵێت ئەم پڕۆسەیە بۆ چارەسەرییەکی دیموکراتیک دەرفەتێکی مەزن پێشکەش دەکات.
ئیلکنور سەرنجی خستەر بە بڕیاری کۆتای هێنان بە تێکۆشانی چەکداری پەکەکە و دەڵێت پڕۆسەکە بە یەک لایەنی بەڕێوەناچێت. باسی لەوەشکرد که لەم لایەنەوە کۆمەڵگە چاوەڕوانی بۆ پڕۆسەکە هەیە و گوتی ئەگەر ئەم چاوەڕوانییە لە لایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی نەکرێت، ئەوا متمانە لە بەرانبەر دەوڵەت لاواز دەکات.
لە کۆتایی قسەکانییدا ئیلکنور ئاماژەی بەوەدا ڕێگەی دیموکراسی نەک تەنها بەنەبوونی شەڕ، لە هەمانکاتدا بە مسۆگەرکردنی هەلومەرجی ژیانی یەکسان و ئازاد بە دی دێت. دەبێت هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پێکەوە بەشداری پرۆسەکە بکەن.