ئیشکگری دادپەروەری: تێکۆشان هەتا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت!
چالاکوانانی ئیشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند هەتا ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانیان پەرەپێدەدەن.
چالاکوانانی ئیشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند هەتا ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانیان پەرەپێدەدەن.
ئیشکگرانی دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد کە لە زۆرێک لە شارەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
وان
ئیشکگریی دادپەروەری کە بە پێشەنگایەتی توهایدەر لە شاری وان دەستی پێکردووە، لە ٥٢هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. ئیشکگرییەکە لە لایەن کەسکین بایندیر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەردەوامە. لەلایەن خەڵکێکی زۆری ناوچەکەوە پێشوازی لێدەکرێت.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندیرە قسەی کرد و وتی: " هەتا دەتوانین لەگەڵ دایکانمان دەبین. تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا بۆ زیندانیانی سیاسی نییە. بەرپرسیارێتییەکی گەورەی مێژوویی لەسەر شانی ئێمەیە و بەڵێن دەدەین ئەم بارگرانییە لە شان بگرین هەتا ئازادی بەڕێز ئۆجالان درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین و هەتا چارەسەری بۆ پرسی کورد نەدۆزرێتەوە، تێکۆشانمان زیاتر و فراوانتر دەکەین"
مێرسین
ئیشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن کۆمەڵەی یارمەتیدانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان وچوکورۆڤا-توایدەر لە بینای کۆمەڵەی مێرسین دەستیپێکرد، لە ٥٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئەمین ئەرن، ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیشکگریی دادپەروەریدا قسەی کرد و وتی: "تا گۆشەگیریی جەستەیی سەر ڕێبەرایەتیمان لادەبرێت، بەردەوام دەبین لە جالاکییەکانمان و باوەڕم وایە ئەگەر لە گەڵ ڕێبەرایەتیمان کۆببێتەوە، ئاشتی بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا دێتە ئاراوە و ئەم شەڕە کۆتایی دێت".
لە شاری ئەدەنە، ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ٥٣ ڕۆژی ڕابردوودا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ بنەماڵەی زیندانیان وسزا دراوەکان ئیشکگریی دادپەروەرییان بەڕێوەبردووە، بە بەشداریکردنیان لە "پانێلی ئازادی ژنان" درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا.
هەروەها چالاکییەکانی ئیشکگری دادپەروەری لە شارەکانی، ئیزمیر، ئەستەنبوڵ، ئامەد و مێردین بە دروشمی هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد بە ڕێبازی دیموکراتیک چارەسەر نەکرێت، درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین، بەردەوامە.