ئۆزەل سەردانی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشاری کرد

چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١٢٣ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامەئێشکگری دادپەروەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١٢٣ ڕۆژە لە ئەنقەرە بەردەوامە.

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل و شاندی یاوەری چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار. ئەمینە شەنیاشار داوای کرد ئەم ستەمە کۆتایی بێت.

کوڕی شەنیاشار و پەرلەمانتاری دەم پارتی، فەرید شەنیشار ڕایگەیاند ١٢٣ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن.

ئۆزگور ئۆزەل چووە لای شەنیاشار و گوتی: "منیش لەگەڵتانم. تێکۆشانی دایکێکی دڵسوتاو و پەرێشان و ماندوو، دەریدەخات چەندێک بەهێز و کاریگەرە. من لەگەڵ تێکۆشانە ڕەواکەتانم. بەرگری لە دۆزە ڕەواکەتان دەکەم".