ژمارەی زیندانیانی بەشداری مانگرتن لە خواردن لە زیادبووندایە

دوو زیندانی دیکە بەشداریی مانگرتن لە خواردن بوون کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی پێکردووە.

دوو زیندانی دیکەش بەشدارییان لە چالاکیی مانگرتن کرد کە ٢٧ی تشرینی دووەم لە ١٠٤ زیندانی تورکیا و باکووری کوردستان بە دروشمی؛ "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە.

  زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە زیندانی چانکیریە تیپی(E ) و زیندانی ئاسایشی باڵای سامسون کاڤاکێ پیتی(س) بەشدارییان لە مانگرتنی لە خواردن کرد.

 ژمارەی ئەو زیندانانەی کە بەشداری مانگرتنەکەن، گەیشتە ١٠٦ زیندانی.

جێگەی ئاماژەیە مانگرتنی زیندانییەکان لە ڕۆژی ٩هەمین دایە. هەروەها چالاکیەکە تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوامی دەبێت.