ژنە ڕۆژنامەنووسێک دەستبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووس ئایشەنور ئەرسەلان، بە ھۆی وتە و لێدوانەکانی لەبارەی چالاکییە گیانبازییەکەی تابوری نەمران لە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، دەستبەسەر کرا.
ڕۆژنامەنووس ئایشەنور ئەرسەلان، بە ھۆی وتە و لێدوانەکانی لەبارەی چالاکییە گیانبازییەکەی تابوری نەمران لە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، دەستبەسەر کرا.
ڕۆژنامەنووس ئایشەنور ئەرسەلان، بە هۆی لێدوانەکانی لەبارەی چالاکییە گیانبازییەکەی ئەنقەرە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج.
داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ بە هۆی لێدوانەکانی ڕۆژنامەنووس ئایشەنور ئەرسەلان لەبارەی چالاکییە گیانبازییەکەی ئەنقەرە، دەستی بە لێپرسینەوە کرد. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، ئەو ژنە رۆژنامەوانە لە ماڵەکەیدا دەستگیر کرا. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەرسەلان دەبرێتە دادگای ئیستەنبوڵ لە ناوچەی چاغلایان.
ھاوکات داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ لەبارەی لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووس ئەرسەلان بە "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراو" و "ستایشی تاوان و تاوانباران" تۆمەتبار کراوە.
دەستەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، بە هۆی وتە و لێدوانەکانی ئایشەنور ئەرسەلان، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە و هاڵک تی ڤی دەستیپێکردبوو. جەعفەر ماهیرئۆغڵو، خاوەن ئیمتیازاتی هاڵک تی ڤی ڕایگەیاند، پەخشی بەرنامەی مەدیا ماھاڵەسی کە لەلایەن ئەرسەلانەوە پێشکەش دەکرا ڕاگیراوە.